بۆ یەکەمجار گەرمیان بە هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە خاوەنی بەشی چاودێریی چڕ

بە هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ یەکەمجار نەخۆشخانەی هەناوی و منداڵان لە گەرمیان، بووە خاوەنی بەشی چاودێریی چڕ.

میدیای رەسمیی یەکێتی بڵاویکردەوە، بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی ھەناوی و منداڵانی كەلار، کە بە ھۆی نەبوونی کارمەندی پێویستەوە پاش تەواوکردنی کارەکانی، کردنەوەی دواکەوتبوو، ئەمڕۆ 10ی تشرینی دووەمی 2025، لەسەر بودجەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کارمەندی پێویستی بۆ دابینکراو و بەشەکە خرایە خزمەتی ھاوڵاتییانی گەرمیانەوە .

باسی لەوەشکرد، پێشتر نەخۆشخانەکانی گەرمیان ھیچ بەشێکی چاودێریی چڕیان نەبوو، خەڵکی سنوورەکە لە کاتی پێویست و دۆخی لەناکاو بە بەشی چاودێریی چڕ، بە ناچاری روویاندەکردە سلێمانی و شوێنەکانی دیکە، هەروەها ساڵانێکە کردنەوەی ئەم بەشە داواکاری خەڵکی گەرمیانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجە دەکەن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە کۆبووەتەوە و هەوڵدەدرێت پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕێککەوتنی…
Total
0
Share