لە کەناراوەکانی فەرەنسا بەلەمێکی کۆچبەران بە 94 کۆچبەرەوە ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە چوار کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا.
بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی هەینی لە نۆکەندی ئینگلیز لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا بەلەمێکی بچوکی چوپ کە 94 کۆچبەری هەڵگرتبوو ژێرئاوکەوت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا چوار کۆچبەری کورد کە سیانیان خەڵكی هەولێرن و یەکێکیان خەڵکی رانیەیە گیانیان لەدەستدا.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ نوێنەرمان دەچێتە ئەو نەخۆشخانەیەی فەرەنسا کە تەرمەکانی لێیە، ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرادەکەین و کار بۆ گەڕانەوەی تەرمەکانیان دەکەین.