وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وێبسایتی بەراوردکاری ئاشکراکرد و بۆ هەمووان کراوەیە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاشکرایکرد، پاش ئەوەی لە ماوەکانی رابردوو پێداچوونەوەی ورد بە بەشی زۆری پڕۆگرامەکانی خوێندن کرا، ئەمڕۆ وێبسایتی بەراوردکاری ئاشکراکرا کە هەمووان دەتوانن لە رێگەیەوە گۆڕانکارییەکانی پڕۆگرامەکانی خوێندن ببینن.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، وێبسایتەکەی ئاشکراکرد و بڕیاردرا بۆ هەمووان بەردەستبخرێت.
لە رێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن نوێترین گۆڕانکارییەکانی پڕۆگرامەکانی خوێندن ببینن: