بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە

فۆتۆ: رۆیتەرز

نرخی نەوتی خاو لەژێر گوشارێکی زۆردایە و بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک دابەزین تۆماردەکات.

ئێستا، لە بازاڕەکانی جیهان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بە 59 دۆلار و 75 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی پێگەی ترەیدینگ ئیکۆنۆمی ئەمریکی، بەهۆی ترس و گومانەکان لە زیادخستنەڕووی نەوت لەلایەن کۆمەڵەی ئۆپێکەوە، بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە، هۆکارێکی دیکەش هیندستانە، ئەمەش پاش بڕیاری راگرتنی هاوردەکردنی نەوت لە روسیا، بەوهۆیەوە زۆرێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانەوێت جێگەی روسیا پڕبکەنەوە و ببنە دابینکەری سەرەکیی نەوتی هیندستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: جنێڤ شوێنی دووەم دانوستانی ئەمریکا و ئێران دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت. وەزارەتی دەرەوەی…
Total
0
Share