باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت، رایگەیاند، ئەمریکا ڕێگری لە حزبوڵا دەکات لەوەی هەڕەشە لە لوبنان و ناوچەکە بکات.
ئەمڕۆ هەینی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە بەکارهێنانی هەموو ئامرازێکی بەردەست بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەو گروپە تیرۆریستییە مەترسی لەسەر گەلی لوبنان یان ناوچەکە دروست نەکات”.
بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیە دوابەدوای سەپاندنی سزای نوێ هات لەلایەن گەنجینەی ئەمریکاوە بەسەر تۆڕێکدا کە لەڕووی داراییەوە پاڵپشتی لە حزبوڵڵا دەکات.