کۆمپانیای DNO رایدەگەیەنێت، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ، لە کێڵگەی تاوکێ دەگەیەندرێتە 80 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
کۆمپانیای DNOی نەرویجی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتمان لە هەرێمی کوردستان، 34 هەزار و 900 بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا و قازانجمان 547 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها پاش چاککردنەوەی زیانەکان، بەرهەمی گشتیی کێڵگەی تاوکێ لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ دەگەیەنینە 80 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشبینیدەکەین لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانمان لە هەرێمی کوردستان بەهۆی گەشە و زیادبوونی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی تاوکێ، بگاتە 100 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا”.