بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند، کاتێک پێش هەڵبژاردنی رابردوو سەرۆکی حکومەت بەنداوی گۆمەسپانی کردەوە، هێشتا کارەکانی تەواونەکرابوون.
بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، “وەك وەزیرێكی یەكێتی پلانی بەگەڕخستنی بەنداوی گۆمەسپانم بردە لای سەرۆكی حكومەت و وتم”ئەم بەنداوە بۆ هەولێر گرنگیی خۆی هەیە و دەبێتە ناوچەیەكی گەشتیاریی گرنگ و دەتوانێت زۆرترین ئاو گلبداتەوە”، بەڵام کاتێك دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە کرا و لە هەڵبژاردنی رابردوو وێرای ئەوەی 15% ی کارەکانی مابوون، بەڵام پرۆژەکەیان کردەوە.
وتیشی،”وەک وەزیرێکی پەیوەندیدار بەو پرۆژەیەوە ماندووبووم، بەڵام تەنانەت بانگهێشتی رێوڕەسمی کردنەوەکەی نەکرام”.
جەختیشیکردەوە، “خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان ئەركە و نابێت بخرێتە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن و بەخەڵكی بفرۆشینەوە”.