بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەی هونەرمەند، ماهیر حەسەن دەکات.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
بەڕێز کاک ماهیر حەسەن، هونەرمەندی دیاری کوردستان
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی خاتوو (نیگار حەسەن)ـی خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و هاوبەشی ماتەمتانم.
لە خوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.