راپۆرتێک: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم سفر دینار بۆ هەڵەبجە خەرجکراوە

حکومەتی هەرێم لە ماوەکانی رابردوودا بە شانازییەوە باسی لە پڕۆژەکانی رێگاوبانی هەڵەبجە کردووە، بەڵام دەرکەتووە سفر دینار بۆ ئەو پڕۆژانە خەرجکراون و هیچیان تەواونەکراون.

بەپێی راپۆرتێک، لە پارێزگای هەڵەبجە حەوت پڕۆژەی ستراتیژی بە گوژمەی 61 ملیار دینار، بەهۆی خەرجنەکردنی پارەوە، وەستاون و هیچ یەکێک لەو پڕۆژانە تەواونەکراون.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە ماوەی ساڵانی2024 و 2025، لەسەر حەوت پڕۆژەی گرنگی رێگەوبان لە پارێزگای هەڵەبجە، رەزامەندی دراوە، کۆی گشتیی درێژیی ئەم پڕۆژانە 62 کیلۆمەترن و بودجەی تەرخانکراویش بۆیان 61 ملیار و 165 ملیۆن و 693 هەزار بووە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە حکومەت هیچ بڕە پارەیەکی بۆ ئەو پڕۆژانە خەرجنەکردووە، ئەمەش وایکردووە کارکردن لەو پڕۆژانە رابگیرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێچەوانەی لامەركەزییەتە.. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە گواستنەوەی دەسەڵاتی مۆڵەتی باڵەخانەکان و راستاندنی نوسراوەکان لە سلێمانییەوە بۆ…
Total
0
Share