بەڕێوەبەری بنکەی هاتوچۆی خەلەکان، رایگەیاند، لەسەر رێگای دوکان- خەلەکان، شۆفێرێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا.
دانا جەبار، بەڕێوەبەری بنکەی هاتوچۆی خەلەکان، رایگەیاند، کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دوکان- خەلەکان، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویدا.
دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانیلەدەستدا.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، وتی، تێپەڕاندنی هەڵەی شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە هۆکاری رووداوەکە بووە.
