سەرۆکی نوێی شارەوانیی نیویۆرک کێیە؟

لە هەڵبژاردنی شارەوانیی نیویۆرک زەهران مەمدانی کاندیدی دیموکراتەکان توانی سەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراو بەدەستبهێنێت.

زەهران مەمدانی لەدایکبوونی ساڵی 1991 ە و بە رەچەڵەک موسڵمانی هیندییە، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا روویان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە و لە ساڵی 2018 رەگەزنامەی ئەمریکی پێبەخشراوە.

ناوبراو چالاکوانێکی سیاسییە و سەر بە حزبی دیموکراتەکانی ئەمریکایە و لەم چەند ساڵەی دواییدا ناوبانگی دەرکردووە.

مەمدانی لە یەکەم هەڵسەنگاندن لەدوای هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، توانی شکست بە حزبی کۆمارییەکان بهێنێت و وەک نوێنەری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانی ویلایەتی نیویۆرک سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ویلایەتی نیویۆرک گەورەترین ویلایەتی ئەمریکایە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لەلایەن کەسایەتییەکی موسڵمان، ئاسیایی شارەوانییەکەی بەڕێوەببرێت.

مەمدانی دەبێتە گەنجترین سەرۆکی شارەوانی ویلایەتەکە بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەستبەکارببێت.

لەیەکەم وتاری دوای دەستبەکاربوونی مەمدانی وتی، “من گەنجێکی موسڵمانی سۆسیالیستی دیموکراتم، مەحاڵە سازشیان لێبکەم”.

دەشڵێت، “ئەم سەرکەوتنە رێگەیەکە بۆ شکستپێهێنانی ترەمپ”.

لە یەکەم کاردانەوەش بەرامبەر ئەو سەرکەوتنە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، “مەمدانی پشتگیری دۆسیەی فەلەستینە، ئەو رقی لە جولەکەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەك لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا بڵاودەكاتەوە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەكی لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا لە سوریا بڵاوكردەوە دەڵێت، “درۆنەكە لە هێزەكانمان نزیكبووەوە بۆیە بڕیاری خستنەخوارەوەی دراوە”.…
زیاتر ببینە

ترەمپ: لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ سوریا بگەنە لێکتێگەیشتن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکات تا لەبارەی سوریاوە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک بێتەئاراوە. دۆناڵد ترەمپ،…
Total
0
Share