لەتیف نێروەیی: ئەوکاتەی یەکێتی بڕیاریدا لە شاخی ئەزمەڕ تونێلێک لێبدات لە هەولێر و دهۆکەوە دەهاتن بۆ بینینی

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، ئەوکاتەی یەکێتی بڕیاریدا لە شاخی ئەزمەڕ تونێلێک لێبدات، لە هەولێر و دهۆکەوە دەهاتن بۆ بینینی، چونکە لای ئەوان نەبوو.

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەوکاتەی پارە و پلان لای ئێمە بوو، سلێمانی – هەڵەبجە و سلێمانی – دوکان دووسایدکرا.

وتیشی، سەرەڕای ئەوەی 78%ـی پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکان لە دەڤەری زەردە و ئەوەی دیکە بۆ دەڤەری سەوزە، بەڵام یەکێتی بە هەر شێوازێک بێت، پڕۆژەکان تەواودەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین ساڵ، تەپوتۆزی دەڤەری ناحیەی بالیسان سەر بە پارێگای هەولێر خەڵکی ئەو ناوچەیەی بێزارکردبوو، یەکێتی ناچاربوو لەسەر ئەرکی ئیدارەی گشتی 21 کیلۆمەتر لەو شوێنە قیربکات، ئێستاش شوێنی دیکە ماوە کە نزیکە لە بازگەی پارتییەوە، بەڵام پێیان خۆش نییە یەکێتی قیرتاوی بکات.

لەتیف نێروەیی ئەوەشی وت، “شەقامی نێوان چۆمان و حاجی ئۆمەران ماوەی 14 ساڵە هێشتا 40%ـی تەواونەکراوە، سەرەڕای ئەوەی ئەم شەقامە گرنگییەکی تایبەتی هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو هێزێکەوە بەرەنگاری ئەوانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە هێزەئەمنییەکانی سلێمانیدا تەکیدیکردەوە، لە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی…
Total
0
Share