رێبوار ستار: جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لە بانگەشە باسی ئازادیی دەکات کەچی لە ناوچەکانی خۆیان دەستی ناوەتە بینی خەڵکەوە

رێبوار ستار رایگەیاند، لە وتارەكەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لەكاتی بانگەشەدا، شتگەلێكی باسدەكرد لە فەرهەنگی ئەودا جێگەی نەدەبووەوە، باسی ئازادیی دەكرد و یەكێتی تۆمەتبار دەكرد كە ئازادی پێشێلدەكات، ئەو بیری چووەتەوە كە حزبەكەی ئەوان و سیاسەتی حزبەكەی ئەوە كە دەستی ناوەتە بینی ئازادیی لەو سنوورانەی ئەوان تیایدا باڵادەستن.

رێبوار ستار، نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

ئەوەی بیستم و بینیم، لە وتارەكەی جێگری دووەمی سەرۆكی پارتی لەكاتی بانگەشەدا بۆ حزبەكەی، هەروەها لە باسی هەندێک پرسدا، ئەوانەی ویستی و وتی سەمەرە بوو، چونكە شتگەلێكی باسدەكرد لە فەرهەنگی ئەودا جێگەی نەدەبووەوە، باسی ئازادیی دەكرد و یەكێتی تۆمەتبار دەكرد كە ئازادی پێشێلدەكات، ئەو بیری چووەتەوە كە حزبەكەی ئەوان و سیاسەتی حزبەكەی ئەوە كە دەستی ناوەتە بینی ئازادیی لەو سنوورانەی ئەوان تیایدا باڵادەستن، ئەوەش لە رێگەی دەستگیرکردنی دەیان رۆژنامەنووسی بێتاوان لەسەر وتارێک یان كەسێک لە ئەكاونتەكەی خۆی رەخنەیەكی گرتبێت، دیسان ئەو بیری چووەتەوە كە حزبەكەی ئەوبوو لە دهۆک، بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامیان سووتاند، بیریشی چووەتەوە کە هەر لە سنوورەكەی ئەواندا بوو بێڕێزی بەمامۆستایان كرا و لێیاندرا، ئەو ئەوەشی بیرچووەوە كە تازەترینیانە لەكاتی بانگەشەدا بۆ حزبەكەی هەڵدەكوتنە سەر گەنجێک و لێیدەدەن، ئەمە چیە تەنیا لەبەرئەوەی بانگەشە بۆ حزبەكەی دەكات و لۆگۆی حزبەكەی خۆی پێیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.

ئەمانە ئازادییەكەی لای ئەوانە،ئەمە لەلایەک، لەلایەكی دیکەوە كە لەوە زۆر سەیرتربوو، لاف و گەزافی حكومڕانی و شێوازی حكومڕانیان دەكرد كە تەنیا ئەوان ئەتوانن حكومڕانی هەرێمی كوردستان بكەن. سەیر ئەوەبوو كە بیری چووەتە كە دەیان ساڵە ئەم خەڵكی كوردستانە بەدەست حوكمڕانیەكی تاكڕەوانەی خۆسەپێنی قۆرخكارەوە دەناڵێنێت، ئەو ئەوەی بیرچووە كە بەهۆی ئەو حوكومڕانییە ناشەفاف و نادادپەروەرانەی ئەوانەوە چ جیاكارییەک لە شارەكاندا دەكرێت، ئەو ئەوەشی بیرچووە کە هەمووشتێک لە بەرژەوەندی تەسكی حزبی خۆیاندایە و بیری چووەتەوە ژیان و گوزەرانی خەڵک چۆنە، مووچە و بژێوی ژیانی خەڵک چۆنە، ئەو لە وتارەكەیدا نە بای دیبوو نە باران.

لەهەمووشی سەیرتر ئەو بەدڵنیاییەوە ئەوەشی دەزانی كە ئەو ئازادییەی لە سنووری سەوز هەیە بە خەویش لە سنووری زەرد نەبینراوە، كە هەمووكەس ئازادە چی دەڵێت و چۆن رەخنەدەگرێت، ئەمانە ئاسایین. دەشزانێت كە رۆژنامەنووسان، نووسەر و ئەدیبان هەموویان خۆیان و قەڵەمەكانیشیان ئازادن چی ئەڵێن و چی دەنووسن، ئەو ئەوەش دەزانێت كە تەنیا یەكێیتییە و تیمی یەكێتییە لە حكومەت کە دەیانەوێت حكومەتێكی دامەزراوە و شەفاف داپەروەربێت، حكومەتێک بێت بۆ هەموو خەڵک و حكومەتی خزمەتگوزاربێت.

جێگرەكەی سەرۆكی پارتی باش ئەوەشی دەزانی كە بۆ حكومەتی تازە پێكنایەت و بەبێ یەكێتیش حكومەت دروستنابێت، دەشزانێت یەكێتی بەمجۆرە حوكمڕانییە رازی نییە و تاوەکو نەبێتە حوكمەتێكی خزمەتگوزار، دادپەروەر و بێ جیاكاری مەحاڵە ئەم حكومەتە نوێیە پێكبهێنرێت، زۆر لەوەش دڵنیام كە دەشیزانی كێ لە خەمی خەڵكدایە و كێ هەوڵی زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی داوە زۆر باش دەزانێت، ئەوانە هەمووی یەكێتیی و سەرۆک بافڵە، هەر بۆیە ناشهێڵێت حكومەت پێكبهێنرێت و كابینەی نوێ تەشكیل ببێت، تاوەکو ئەم رێڕەوە خوارەی حوكمڕانییە راستنەكرێتەوە و ببێتە حكومەتی خزمەتگوزار بۆ خەڵک.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ڕێواز فائق بۆ سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی:
هیوادارم ڕۆڵی کاریگەر بگێڕن لە گێڕانەوەی سەقامگیری و چەسپاندنی ئارامی

د. ڕێواز فائق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پیرۆزبایی لە بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share