وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە سەنتەری شاری رانیە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە رێگەی پڕۆژەی رووناکییەوە زیاتر لە 135 هەزار هاوڵاتی لە سەنتەری شاری رانیە کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکرا.
ئەوەشی خستەڕوو، لەچوارچێوەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، زیاتر لە 100 مۆلیدەی گازوایلی گەڕەکەکان دەکوژێندرێنەوە.