هاتوچۆی گەرمیان: منداڵێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی هەواری نوێ لە قەزای کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە منداڵێکیدا و گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی هەواری نوێی قەزای کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب لە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵانی دا و گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت، “شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share