لە هاتوچۆی سلێمانی یەک دەفتەر دۆلاری ونبوو رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە

پاش ئەوەی هاوڵاتییەکی خەڵکی بەغداد بڕی یەک دەفتەر دۆلاری لێ وندەبێت، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی پارەکەی دەدۆزرێتەوە و رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوڵاتییەک کە خەڵکی شاری بەغدادە و بەمەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی کردبوو، بڕی دە هەزار دۆلاری لێ وندەبێت و زۆر بەدوایدا دەگەڕێت، بەڵام گەڕانەکەی بێسوود دەبێت.

باسی لەوەشکرد، دواتر هاوڵاتییەک کە خەڵکی شارەزوورە، پارەکە دەدۆزێتەوە و پاشان لە رێگەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی لێپرسراوی باج و دەرامەتی ناو بارەگا، بڕە پارەکە رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share