نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان کەسوکاری ئەو منداڵانە ئاگاداردەکاتەوە کە نەخۆشی شەکرە و گرفتی گەشەیان هەیە.
نەخۆشخانەکە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، بە هۆکاری دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەشی گەشەی نەخۆشخانەمان، بڕیاردرا رۆژانی دووشەممان نەخۆشانی شەکرە و گەشەی پێشکەوتوو (زۆلادێکس) دەبینرێن، رۆژانی چوارشەممەش تەنها نەخۆشی گەشە دەبینرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەو دوو رۆژە هەموو نەخۆشانی دیکە لە رۆژانی دیکە دەبینرێن.