مەزڵوم عەبدی لە رۆژی جیهانیی پشتیوانیی کۆبانێدا دەڵێت، ئەوانە لەبیرناکەین کە لەگەڵمان بوون و لە پشتمان بوون.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکدا کە لە رۆژی جیهانیی پشتیوانیی کۆبانێدا بڵاویکردەوە، رایگەیاند، ئەو قورباییە بێئەندازەیەی شەڕڤانان و گەلەکەمان لە بەرگریکردن لە شارەکەیان و مرۆڤایەتی لەبیرناکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵپشتی و پشتیوانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانمان لەو رۆژە سەختانەدا لەیادناکەین، کە سیمبولی یەکبوونی مرۆڤایەتین لە بەرەنگاربوونەوەی تاریکی و توندڕەویدا.
لە کۆتایی پەیامەکەشدا جەختیکردەوە، ئەو هاوکاری و پاڵپشتییەبوو وایکرد کە داهاتوویەکی باشتر بۆ سورییەکانی بونیادبنێین.