بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نوح ئەحمەد ئاغا زێباریمان پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی نوح ئەحمەد ئاغا زێباری دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

بەڕێزان و خزمانمان لە عەشیرەتی زێباری

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (نوح ئەحمەد ئاغا زێباری) برای بەڕێزان کاک (لەتیف زێباری و ئەرشەد زێباری)ـمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و هاوبەشی ماتەمتانم.

لە خوای گەورە داواکارین، گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات؛ ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share