وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، ناوی ژمارەیەکی دیکەی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی ئاشکرادەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ 30ی تشرینی یەکەمی 2025 ژمارەیەکی دیکەی ناوی سودمەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر- دەوروبەر، ئاشکرادەکرێت.
دەشڵێت، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەمجارە سودمەند دەبن، رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و ناوەکان لەڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوی، بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانەدەکرێتەوە، ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن، یان لە کاتی هەبوونی هەر کێشە و گرفتێک، سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەویی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.