بڕیارە ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستپێبکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستپێدەکات و بۆ رۆژی هەینی و شەممەش بەردەوامیی دەبێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە بەرهەمی هەناری جوتیارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەرهەمیی دیکەی ناوخۆیی و کاری دەستی نمایشدەکرێن.
جیاواز لە ساڵانی رابردوو بڕیارەی فێستیڤاڵەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بێت.
چاوەڕێدەکرێت بۆ ئەمساڵ نزیکەی 500 هەزار گەشتیار روو لە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بکەن.