بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت رێز لە تایبەتمەندیی رۆژئاوای کوردستان بگیرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان لایەنەکان کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

پەیوەست بە هەڵبژاردن، دووپات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە زامنی پاراستنی مافی هەمووان بکات و ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری وڵات.

دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و سەرۆک بافڵ جەختی لە پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان کردەوە، بەتایبەتی کورد وەک نەتەوەیەکی سەرەکی و رایگەیاند، دەبێت رێز لە تایبەتمەندیی رۆژئاوای کوردستان بگیرێت و لە چوارچێوەی دەستوورێکی نوێدا مافی گەلەکەمان بپارێزرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share