وتەبێژی یەکێتی: سبەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە رانیە وتارێک پێشکەشدەکات

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە رانیە وتارێک پێشکەشدەکات.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە رانیە بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کەرنەڤاڵەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەشدەکات.

کاروان گەزنەیی باس لەوەشدەکات، کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 02:00ـی سبەی سێشەممە 30ـی 10ـی 2025، لە هۆڵی وەرزشیی رانیە، بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی کردنەوەی باخچەی منداڵانی لەناو خوێندنگەکان بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رەزامەندی دا بە کردنەوەی باخچەی منداڵان لەناو خوێندنگە بنەڕەتییەکان و مەرجەکانیشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکان کرد.…
Total
0
Share