لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان: لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی کۆمسیۆن کراون

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان، رایگەیاند، لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی کۆمسیۆن کراون.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند، پاش گفتوگۆ و دانیشتن لەگەڵ ئۆفیسەکانی ھەولێر و سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، لە ئەنجومەنی باڵای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانەوە، لیستی 160 دەزگا و کەناڵی دیجیتاڵ میدیا رەوانەی کۆمسیۆن کراون ئەوانەی تەنیا لە هەرێمی کوردستان خاوەنی مۆڵەتی رەسمین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەھیواین لە کورتترین کاتدا رەزامەندیی لەسەر باجی رووماڵی میدیایی رۆژانی دەنگدان بگاتە پارێزگاکانی کوردستان و تیمەکانمان، چونکە ئەمساڵ لە بەغدادەوە چاپ دەکرێن.

بۆ رووماڵی رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆمسیۆن تەنیا رێکە بەو کەناڵانە دەدات کە لە بەغداد مۆڵەتی رەسمییان هەیە، بۆ چارەسەری ئەو گرفتە کاروان ئەنوەر وتی، دڵنیایی بە دەزگا و میدیاکان دەدەین پێش 7ی11ی2025 کە دوایین کاتە بۆ پێدانی مۆڵەتی میدیاکان کێشەکەیان بۆ چارەسەردەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share