پارێزگاری هەڵەبجە: سبەینێ پشووی رەسمییە

پارێزگاری هەڵەبجە، رایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری هەڵەبجە پشووی رەسمییە.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، رایگەیاند، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی “فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە” و بە مەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاوڵاتییان لەو بۆنە گرنگەدا، سبەینێ پێنجشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2025 لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشووی رەسمییە.

دەشڵێت، “ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان تاوەکو بەشداری لەم چالاکییە کەلتووری و ئابورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دەوامی فەرمانگەكان ئاساییە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی ناتوانن بگەنە شوێنی كاریان بەئامادەنەبوو ئەژمارناكرێن. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری…
Total
0
Share