لە رووداوێکی هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا

رووداوێکی هاتوچۆ لە گوندی شێخ لەنگەری گەرمیان روویدا و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی شێخ لەنگەری سنووری گەرمیان رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مازدا و ماتۆڕسوارێکدا روویدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا ماتۆڕسوارەکە کە تەمەنی 19 ساڵانە و دانیشتوونی گوندەکەیە گیانیلەدەستدا.

ئاشکراشیکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی ماددەی 24 لە یاسای هاتوچۆ راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی…
Total
0
Share