سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی، رایگەیاند، کەرکوکییە دڵسۆزەکان بە زووترین کات کارتەکانتان وەربگرنەوە.
ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، “کەرکوکییە دڵسۆز و خۆڕاگرەکان، داواتان لێدەکەین بە زوویی سەردانی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانەکانتان پێش وادەی پرۆسەی دەنگدان”.
دەشڵێت، “تاوەکو بتوانین گۆڕانکاری و شـ.ـەڕی بەدەستهێنانی مافەکانتان بکەین لە رێگەی نوێنەرەکانتانەوە”.