رێبوار تەها: دەمانەوێت ئۆتۆمبێلی کەرکوک بچێتە وڵاتانی جیهان

پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، دەمانەوێت ئۆتۆمبێلی کەرکوک بچێتە وڵاتانی جیهان.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، لەکاتی دانانی بەردی بناغەی کارگەی ئۆتۆمبێل لە کەرکوک رایگەیاند، ئەمە یەکەم کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلە لە عێراقدا و ئەم هەنگاوە بازدانێکی گەورە دەبێت بۆ ئابوریی شارەکە و تەواوی عێراق.

وتیشی، ئەم پرۆژە ستراتیجییە بە هاوبەشیی چەند وڵاتێکی پێشکەوتووی پیشەسازی ئەنجام دەدرێت و ئەمریکا، ئەڵمانیا و تورکیا بەشدارن تیایدا.

باسی لەوەشکرد، “ئامانج لە کارگەکە تەنیا پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ نییە، بەڵکو ئامانجەکە گەورەترە و دەمانەوێت ئۆتۆمبێلی کەرکوک بچێتە وڵاتانی جیهان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share