قوباد تاڵەبانی: دابەشبوونی خەڵکی ناڕازی تەنیا لە بەرژەوەندیی پارتیدا بووە

قوباد تاڵەبانی راگەیاند، دابەشبوونی خەڵکی ناڕازی تەنها لە بەرژەوەندیی پارتیدا بووە، چونکە پارتی نایەوێت هێزێکی گەورە لە بەرامبەر خۆیدا ببینێت و بیوەستێنێت.

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، رێژەیەکی گەورەی خەڵک ناڕازین لە شێوازی ئیدارەدان و حکومڕانی، ناڕازین لەبەر پەراوێزخران و نادادپەروەری، زۆرینەیەکی گەورەی ئەم خەڵکە ناڕازییە لە رابردوودا بنکەی جەماوەری یەکێتی بوون، هەندێکیان لە خەمساردی و بێبەرنامەیی و ناکۆکی ناوخۆیی ناو یەکێتی ناڕازی بوون و هیوابڕاو بوون لە یەکێتی و بەشدارییان لە هەڵبژاردندا نەدەکرد، هەندێکیشیان هیوایان لەسەر چەند هێزێکی ئۆپۆزسیۆن هەڵچنی و دەنگیان بەوان دەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی هیران و باسرمە روونمکردەوە کە ئەم دابەشبوونەی خەڵکی ناڕازی تەنها لە بەرژەوەندیی پارتیدا بووە، چونکە پارتی نایەوێت هێزێکی گەورە لە بەرامبەر خۆیدا ببینێت و بیوەستێنێت و پێیبڵێت رێگە نادەم خەڵک لەبەر هەڵوێستیان پەراوێز بخرێن.

باسیلەوەشکرد، ئەگەر پێشتر لە یەکێتی ناڕازی بوون، ئێستا یەکێتی هێزێکی تۆکمە و خاوەن بەرنامەیە، هێزێکە سازش لەسەر خواست و داواکاریی خەڵکی ناڕازی ناکات، لە خەڵکی ناڕازی دەپرسم ئایا باشتر نییە لە جیاتی دابەشبوون یان بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن، بە دەنگی خۆیان ئەو حزبە بەهێزتر بکەن کە هێزی پێویستی هەیە لە کوردستان کۆتایی بە پەراوێزخستن بهێنێت و لە بەغداش کێشەکان چارەسەر بکات؟”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: مووچە مافی خەڵكی كوردستانە نە منەتی حكومەتی عێراق و نە منەتی حكومەتی هەرێمە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، سیاسەتی یەكێتی و سەرۆك بافڵ جیاكردنەوەی دۆسیەی مووچەیە لە ناكۆكییە سیاسییەكانی بەغداد و هەرێم.…
Total
0
Share