وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرکوک وتارێک پێشکەشدەکات
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە شاری کەرکوک بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کەرنەڤاڵەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەشدەکات.
کاروان گەزنەیی باس لەوەشدەکات، کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 02:00ـی سبەی سێشەممە 28ـی 10ـی 2025، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک، بەڕێوەدەچێت.