د. توانا نەجەف: هەوڵدەدەین لە بودجەی ساڵی 2026 جێگەی سێ یەکەمەکان بکەینەوە

د. توانا نەجەف رایدەگەیەنێت، سێ یەکەمەکان مافی خۆیانە کە دابمەزرێن و هەوڵدەدەین لە بودجەی ساڵی 2026 جێگەیان بکەینەوە.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “ئەنجومەنی راژەی عێراق لە رێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمەوە داوای لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم کرد کە لیستی ناوی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایان بۆ بنێرین، وەک خەمڵاندنێک، تاوەکو بزانن ژمارەی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان چەندە و تێچووی مانگانەیان چەندە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چینی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان مافی خۆیانە دابمەزرێندرێن، هەوڵەکە بۆ ئەوەیە کە لە بودجەی ساڵی 2026 جێگەیان بۆ بکرێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share