د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند، بەهۆی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی، دانانی بەردی بناغەی هیوای گەورە زۆر نزیکە.
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “پێشتر کێشەی تەرخانکردنی زەویمان هەبوو، بەڵام لە رێگەی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە و لە باشترین شوێنی سڵیمانی زەوی بۆ تەرخانکراوە کە رووبەرەکەی 12 دۆنمە”.
دەشڵێت، “بە باشترین ستاندار نەخۆشخانەی هیوا دروستدەکرێت، وەک چۆن ئێستا لە رووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەوە نەخۆشخانەی هیوا، یەکەمی عێراقە، ئاواش لە رووی شیاویی و گونجاوی باڵەخانەی نەخۆشخانەکەوە یەکەم دەبن”.