وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر بنەمای ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، بڕ و ژمارەی هەناردەی نەوت و قازانجی بۆ مانگی ئەیلوول بڵاوکردەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، “بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو 102 ملیۆن و 150 هەزار و 362 بەرمیل بووە، قازانجە داراییەکەشی 6 ملیار و 962 ملیۆن و 124 هەزار دۆلاربووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی ئەو نەوتەی هەناردەکراوە نەوتی ناوەڕاست و باشووری عێراق بووە، هیچ بڕە نەوتێکی هەرێم یان کێڵگەکانی کەرکوکی تێدا هەژمارنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share