سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی لە قۆناغی کۆتاییدان.
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، کارکردن لەسەر لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی لە کۆتاییدایە؛ بە سیستمی نوێی “پەیڕۆڵ” ئامادەدەکرێت و پاش تەواوبوونی، رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکرێت، دواتریش لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، بۆ بەغداد دەنێردرێت.
پاش گەیشتنی لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغداد، وەفدێکی تەکنیکی و دارایی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغداد دەکات تاوەکو ئەوکاتەی پرۆسەی وردبینیی لیستەکە تەواودەکرێت.