کەشناسیی هەرێم، رایگەیاند، سبەینێ پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێک ناوچەی هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە (3-1) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشنیوەڕۆ ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێک ناوچەی باکووری هەرێم، هەروەها پلەی گەرمی (2-3) پلە بەروارد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی