هیندستان نەوتی عێراقی دەوێت

پاش ئەوەی ئەمریکا سزای خستەسەر هەردوو گەورە کۆمپانیای رۆزنەفت و لوکئۆیڵی روسیدا، هیندستان وەک یەکێک لە هاوردەکارەکانی نەوتی روسیا، چیتر ناتوانێت نەوت لە روسیا بکرێت، بۆیە بەدوای جێگرەوەدا دەگەڕێت.

بەپێی پێگەی تەلەگرافی بەریتانی، هەردوو کۆمپانیای رۆزنەفت و لوکئۆیڵی روسی رۆژانە 1.2 بەرمیل نەوت بۆ هیندستان دابیندەکەن، کە دەکاتە یەک لەسەر سێی هەناردەی نەوتی روسیا، خراونەتە لیستی رەشی ئەمریکاوە و لە 21ی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە بۆیان نییە نەوت بفرۆشن، بۆیە پێشبیندەکرێت رێژەی هەناردەی نەوتی روسیا لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵەوە بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا بڵاوبوونەوەی هەواڵی سزاکان بۆ سەر رۆزنەفت و لوکئۆیڵ، نرخی نەوتی 5% بەرزکردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیا نەوتییەکانی هیندستان، بەتایبەت کۆمپانیای ‘ریڵایەنس’، کە گەورەترین کۆمپانیای هاوردەکاری نەوتە لە هیندستان، بەدوای جێگرەوەی دیکەدا دەگەڕێت، لەناو جێگرەوەکاندا عێراق، سعودییە، قەتەر و ئەمریکا هەن، تاوەکو ئەم کورتهێنانە لە کەرتی نەوتی هیندستان کەمبکەنەوە.

باسی لەوەشکرد، شارەزایان پێشبینیدەکەن کە هیندستان بەردەوامبێت لە هاوردەکردنی نەوتی روسیا، بەڵام بە شێواز و رێگەی دیکە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share