لە هیندستان تاقیکردنەوەی هەوری دەستکرد سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان یەکەم تاقیکردنەوەی هەوری دەستکرد بە بەکارهێنانی تەکنیکی زیادکردنی هەور بە گەردیلەی تایبەت سەرکەوتنی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ریکها گۆبتا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی دەلهی رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بارانبارینی دەستکرد لەرێگای تەکنەلۆژیایەکی نوێ لەناوچەی بۆراری کۆتاییهات، کە لە رێگایەوە دەتوانین ژینگەی نیودەلهی پاکبکەینەوە.

ئاشکراشیکرد، پێشبینیدەکەین بەم تەکنیکە لە 28 ی ئەم مانگەوە بارانبارین نیودەلهی بگرێتەوە.

ساڵانە و لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز نیودەلهی پایتەخت و شارەکانی دەوروبەری وەک بەنجاب و هاریانا، رووبەڕووی پیسبوونی ژینگە دەبنەوە، کە هۆکاری سەرەکی ئەمەش سووتاندنی پاشماوەی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچانەیە، کە بەهۆیانەوە ئاسمانی ناوچەکە بە تەواوی پیسدەبێت.

حکومەتی وڵاتەکە هەوڵدەدات لە رێگەی بارینی دەستکرد، هەوای ناوچەکە پاکژبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share