ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بڕی 11 ملیار و 698 ملیۆن و 104 هەزار و 94 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی لە 18 تاوەکو24 ی تشرینی یەکەمی 2025 ی راگەیاندووە، کە بڕەکەی 11 ملیار و 698 ملیۆن و 104 هەزار و 94 دینار بووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، 79%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 21%ی بەشێوەی چەكە.