شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستکردنی ئاوەڕۆی بۆری و دانانی باراناوی درێژ بۆ ئاوی لافاو، لە شەقامی خزمەتگوزاریی چوارڕیانی سەرچنارەوە بەرەو بازنەیی مەلیک مەحمود، دادەخرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە بەرەبەیانی رۆژی هەینی 24ی تشرینی یەکەمی 2025، کاتژمێر 2ی بەرەبەیان، دەستدەکرێت بە دروستکردنی ئاوەڕۆی بۆری و دانانی باراناوی درێژ بۆ ئاوی لافاو، بۆیە لە شەقامی خزمەتگوزاریی چوارڕیانی سەرچنارەوە بەرەو بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک بەنزینخانەی HM، دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارین لە شۆفێران کە شەقامی لاوەکی بەردەم چێشتخانەی شکار، وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن و هاوکاری تیمەکانمان بن.