لەسەر رێگەی هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کرۆلا و تۆیۆتا هایلۆکس روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا کەسێک بە سەختی برینداربوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە.


