بەهۆی ئەگەری نەکڕینی نەوتی روسیا لەلایەن بازرگانە هیندییەکانەوە، نرخی بەرمیلێک نەوت بە رێژەی 3%بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار 74 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش، بە 60 دۆلار و 58 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی پێگەی رۆیتەرزی بەریتانی، لە دوێنێوە بازرگانان و مامەڵەکارانی هیندستان بەهۆی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆمپانیا روسییەکانی وەک رۆزنەفت و لوکئۆیڵ، لە پێداچوونەوەدان بە کڕینی نەوتی روسیا و پێشبینیدەکرێت چیتر هیندستان نەوتی روsـیا نەکڕێت، ئەمەش کاریگەریی گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروستکرد و بە رێژەی 3%ی نرخەکەی بەرزبووەوە.