دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بڕیاریداوە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤـ.ـلادمـ.ـێر پـوتـ.ـن لە بۆداپۆستی هەنگاریا هەڵبوەشێنێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “بڕیارمدا کۆبوونەوەکەم لەگەڵ ڤـ.ـلادمـ.ـێر پـوتـ.ـن هەڵبوەشێنمەوە، چونکە پێموایە کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە لەم کاتەدا هیچ ئەنجامێکی چاوەڕوانکراوی نابێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا، بۆیە کۆبوونەوە لەگەڵیاندا گونجاو نەبوو”.
جەختیشیکردەوە، “سەرۆکی روسـ.ـیا و ئـ.ـۆکرانیا چاویان لە بەدیهێنانی ئاشتییە، بۆیە کاتی کۆتاییهاتنی جەنگە لەنێوانیاندا”.