پسوڵەی خۆراکی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە ئەوانەی کە پسوڵەی خۆراکیان بلۆک کرابوو وە مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆکی ئەندامانی خێزانیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کرد بوو پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن.

دەشڵێت، لە هەفتەی داهاتوەوە راستەوخۆ لەڕێگای ئەو ژمارە مۆبایلەی پێشکەشیان کردبوو لە هێلەکانی (کۆڕەک، ئاسیا، زەین) نامەیان بۆ دێت بەناوی (Mot) و دەتوانن لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە خۆیان ئەپدەیت بکەن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان .

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share