بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێم درا

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی دا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم دراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە سبەینێوە دەست بە رێککارەکانی ناردنی مووچەکە دەکرێت، ئەگەر تەواوبکرێن پێنجشەممە و هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەڵام ئەگەر تەواونەکرێن دەکەوێتەوە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share