ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک تاووتوێبکرێن، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەکارنامەکەدا نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەو کۆبوونەوەیە، وەزیرە کوردەکان بەجیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share