ئومێد سەباح رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەینێ 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێم رەوانەی بەغداد بکرێت.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرایکرد، “داهاتی نانەوتییمان رەوانەی بەغداد کردووە، لای خۆیشیانەوە وەزارەتی دارایی عێراق پێیان راگەیاندووین لەم دوو رۆژەدا پارەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت”.
لەبارەی یاسای بودجەی ساڵی 2026ی عێراقەوە وتیشی، “حکومەتی عێراق پێیان راگەیاندین کە رەشنووسێک ئامادەبکەین، تێیدا سەرنج و تێبینی خۆمان لەبارەی بودجەوە بنووسین، دەمانەوێت ئەو بابەتانەی لە یاسای بودجەی سێ ساڵی پێشوو رێگریی