وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، بڵاویکردەوە، بانکی نیشتمان، بانکێکی حکومیی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە.
دەشڵێت، هەر فەرمانبەرێک لە بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری ئارەزوو دەکات راژەکەی بگوازێتەوە سەر بانکی نیشتمان، بەمەبەستی دانانی سەرۆک بەشەکان و یاریدەدەرەکانیان لە بانکی نیشتمان، لەڕێگای ئەم لینکەوە فۆڕمی دیاریکراو پڕبکاتەوە، دواتر چاوپێکەوتن ئەنجامدەدرێت.