کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا بەرێوەچوو

ئەمڕۆ، کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا لە شەنگال بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا ژمارە ٢٨١، داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال و شێخ ساڵح گەرگەری، جێگری مەڵبەند و محەمەد جاسم کاکەیی و ویسام سالم، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی سەوز و کادران و جەماوەرێکی زۆر لە هەموو چین و توێژە جیاوازەکان و لایەنگرانی لیستی هاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا، کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی هاوپەیمانیی یەكێتیی خەڵکی نەینەوا لە قەزای شەنگال، بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، ئاراس محەمەد ئاغا، جەختی لە بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی هێمن و سەردەمیانە کردەوە و رایگەیاند، شەنگال لەڵای یەکێتی جێگای بایەخێکی زۆرە، بۆیە چاومان لە زۆرترین دەنگی ئەم دەڤەرەیە بۆ لیستی یەكێتیی خەڵکی نەینەوا ژمارە ٢٨١، ئەمەش بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەک دەبێت بۆ سەرخستنی لیستەکەمان و کاندیدانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەوسەردەمە تێپەڕی لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك چەواشە بكات

سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو سەردەمە تێپەڕی كەسێك یان لایەنێك بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا وڵاتێك بنیادبنێت و خەڵك…
Total
0
Share