فارس عیسا: ئەم هەفتەیە مووچە دەنێردرێت

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق هیچ گرفت و بەربەستێکی دیکە دروستنەکات، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

وتیشی، ئەو ئەرکانەی لەسەر حکومەتی هەرێم بوون، لە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان هەمووی جێبەجێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share