مەزهەر محەمەد: وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەیە

راوێژکاری دارایی سودانی رایگەیاند، وەزارەتی دارایی سەقاڵی ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2026ە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سودانی، رایگەیاند، “بەگوێرەی یاسای هەموارکراوی بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە 6ی ساڵی 2019، وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2026 بەردەوامە.

وتیشی، ئەگەر لە خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران نەتوانرێت لە ماوەی دیاریکراوی دەستووری یان یاساییدا بودجە پەسەندبکرێت، حکومەت لە ساڵی 2026دا خەرجییەکانی بە بودجەی ساڵی 2025 ئەنجامدەدات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share